راچڵەكین-
سەرۆكی گشتیی مەهەپە لەتوركیا دەڵێت، پێویستە یەكپارچەیی خاك و سیاسی سوریا بەرێكەوتن یان بەهێز دەستەبەر بكرێت.
دەوڵەت باخچەلی، لەكاتی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی مەهەپە لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند:" پێویستە یان بە ڕێككەوتن یان بە زۆر پێكهاتەی یەكگرتوو، یەكپارچەیی سیاسیی و خاكی سووریا دەستەبەر بكرێت، پێویستە هۆزە عەرەبەكان پشتیوانی لە حكومەتی دیمەشق بكەن".
باخچەلی ووتی، داواكارییەكانی هەسەدە لە حكومەتی سوریا " شایانی گفتوگۆ نین" و بیانوویەكن بۆ خۆدزینەوە لە ڕێككەوتن.
"ئەگەر هەسەدە و یەپەگە بەگوێرەی خواستی ئیسرائیل جووڵە بكەن و مەزڵووم عەبدیش، كە لەلایەن ئیسرائیلەوە وەك جێگرەوەی رێبەری دامەزرێنەری پەكەكە وەك سەركردەیەك وێنا دەكرێت، كێشەكان قوڵتر دەكەنەوە و ئاڵۆزییەكان تووندتر دەكەن." دەوڵەت باخچەلی وادەڵێت.