شاندی باڵای یەكێتی و پارتی لەشاری هەولێركۆدەبنەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین-

 بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە، شاندی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر كۆببنەوە.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە،  كۆبوونەوەكە رۆژی پێنجشەممە 8ی كانوونی دووەمی 2026 لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری هەولێر دەبێت.

بەووتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكانی نێوان شاندی باڵای یەكێتی و پارتی تایبەت دەبێت بە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق و یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆماری عیراق.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن