پارەی گەنم بەسەر جووتیاراندا دابەشدەكرێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 202

راچڵەكین-

دوای گەیشتنی گوژمەیەكی تر لە پارەی گەنمی جووتیاران، بڕیارە دەستبەدابەشكردنی بكرێت و جووتیارانی سنووری سلێمانی دەتوانن لەڕێی سەردانیكردنی بانكی بابان، پارەكەیان وەربگرن.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆكانی سلێمانی، رایگەیاند:"هیچ كێشەیەك لە دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاراندا نەماوە؛ 9 ملیار و 700 ملیۆن دینار گەیشتووەتە سەر هەژماری بانكیمان و سبەینێ چوارشەممە،جووتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەتوانن سەردانی بانكی بابان بكەن بۆ وەرگرتنی پارەكانیان." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە، بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی روونیكردەوە:"چەكی پارەكە لە 25ی كانوونی یەكەمی لە بەغداوە گەیشتووە، بەڵام بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵ و رێكارە ژمێریارییەكانی بانكەكان دابەشكردنەكە دواكەوتووە."

لەگەڵ خەرجكردنی ئەم بڕە پارەیە، تائێستا 81 ملیار دیناری دیكەی پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری سلێمانی لای بەغدا ماوە و هێشتا خەرج نەكراوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن