ئاسایشی شارەزوور ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی دۆسێی سێ دەستگیركراو بڵاودەكاتەوە

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 316

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی شارەزوور لەبارەی راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، نابێت هیچ كەس و تۆمەتبارێك پێش سەلماندنی تۆمەتەكەی ناوی بزڕێنرێت و لەكەدار بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاوكردووەتەوە لەبارەی دەستگیركردنی سێ كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

ئاسایشی شارەزوور دەڵێت:" ئەو سێ تۆمەتبارەی كە وێنەكانیان بڵاوكراوەتەوە لەسەر دۆسیەی دزینی ماتۆڕ سكیل بووە لە خورماڵ نەك ماددەی  هۆشبەر."

"هیچ تۆمەتبارێكیش، بەبەندكراوی نەنێردراوە بۆ ئێمە ، وە هەروەها ڕوونكردنەوەی پێشوەخت ڕەوتی لێكۆڵینەوە تێكدەدات و ئەگەری هەیە تۆمەتبار بێ تاوان دەرچێ و تۆمەتەكەی لەسەر  هەڵبگیرێ." ئاسایشی شارەزوور وا دەڵێت.

 وەك لەڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی شارەزووردا هاتووە:"نابێت هیچ كەس و تۆمەتبارێك پێش سەلماندنی تۆمەتەكەی ناوی بزڕێنرێت و لەكەدار بكرێت."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن