راچڵەكین-
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ، وادەی هاوكاریكردنی ئەو كەسانەی راگەیاند، كە ئۆتۆمبێلەكانیان لە لافاوەكەی چەمچەماڵدا زیانی بەركەوتووە.
عەتا محەممەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 7ی كانوونی دووەمی 2026 هاوكاریی دارایی بەسەر خاوەنی 694 ئۆتۆمبێلدا دابەش بكرێت كە لە لافاوەكەی چەمچەماڵ زیانیان بەركەوتووە و دۆسیەكانیان تەواو كراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان كۆی ئەو پارەیەی وەك هاوكاری دەدرێتە ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلەكانیان زیانیان بەركەوتووە دەگاتە 919 ملیۆن و 350 هەزار دینار، هاوكارییەكەش كاتژمێر9:00ی بەیانی رۆژی چوارشەممە لەهۆڵی سالار فەقێ لەچەمچەماڵ دابەشدەكرێت.
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەكردووە، كەمترین بڕی هاوكاری 100 هەزار دینار دەبێت و زۆرترین 15 ملیۆن دینار.