هاوكاری زياترى لۆجستی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 168

راچڵەكین -

هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، كاروانێك چەك و هاوكاری لۆجستی لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 6-1-2026، روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كە لە 30 بارهەڵگر پێكهاتبوو، لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتە بنكەی سەربازیی قەسرەك لە گوندەوارەكانی پارێزگای حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان، كە هاوكاریی لۆجستی و چەك و تەقەمەنی پێشكەوتووی باركردبوو.

گەیاندنی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای كوردستان، هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی مەشق و راهێنانە هاوبەشەكانی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كە لەماوەگانی رابردوودا چەندین مانۆڕ و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجامداوە لەدژی چەكدارانی گروپی تیرۆرستیی داعش.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن