بەفرو بارانبارین دەستپێدەكەنەوە

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 116

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پینج شەممە 8ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  بۆ كاتەكانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما بەرزترین پلەی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە  1 -2  پلە.

سبەی هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، لەكاتەكانی نیوەرۆ دابارین دەست پێ دەكات سەرەتا لەناوچە سنووریەكانی رۆژئاوا وە پارێزگای دهۆك پاشان نمە باران تەواو ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەل بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان شایانی باسە دابارین بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو.

پلەكانی گەرما بەرزترین پلەكانی گەرما كەمێك نزم  دەبێتەوە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكان بە ( 1-3 )پلە  لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

هەولێر :13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
دهۆك: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی 
كەركوك 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 15 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن