نزار ئامێدی كێیە؟

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1299

راچڵەكین-

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند ، نزار ئامێدی، ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە، تەنیا كاندیدی یەكێتییە بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق.

پۆستی سەرۆككۆماری عیراق، پشكی كوردەو لەنێو كوردیشدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەربۆیە ئەمڕۆ دووشەممە، كاروان گەزنەیی؛ وتەبێژی ئەو حزبە لەڕاگەیەندراوێكی كورتدا بڵاویكردەوە:" نزار ئامێدی تەنها كاندیدی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق."

ژیاننامەی نزار ئامێدی
 
ناوی تەواو: نزار محەمەد سەعید محەمەد ناسراو بە (نزار ئامێدی)
ساڵی لەدایكبوون : 6ی2ی1968
شوێنی لەدایكبوون: قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك
باری خێزانی: هاوسەردارە و خاوەنی چوار كوڕە
بڕوانامە: بەكالۆریۆس لە ئەندازیاری میكانیكی زانكۆی موسڵ
زمان: كوردی و عەرەبی
چالاكی سیاسی و رێكخراوەیی:
1- ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بووە
2- لە ساڵی 2022ەوە ئەندامی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە
3- لە ساڵی 2023 ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە
4- لەساڵێ 2024 كراوە بە لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد
5- لە ساڵی 1993 تا 2003 لە نوسینگەی سكرتێری گشتی یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان كاری كردووە
6- لەساڵی 2005 تا 2022 راوێژكاری سەرۆككۆمار بووە، لە سەردەمی سەرۆك مام جەلال و د. فوئاد مەعسوم و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح-دا
7- لە ساڵی 2022 تا 2024 وەزیری ژینگەی عیراق بووە.
8- ئێستاش كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عیراق

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن