راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا واژۆی لەسەر نووسراوێك كرد كە تایبەتە بەكشانەوە لە نزیكەی 70 رێكخراوو دەستە كە هەندێكیان سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكانن بەپاساوی ئەوەی ئەو ڕێكخراوانە بەجۆرێك كار دەكەن كە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكا یەكناگرێتەوە."
هەرچەندە كۆشكی سپی ناوی ئەم ڕێكخراوانەی نەهێناوە، بەڵام ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، ئەو ڕێكخراوانە 35 یان سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان نین و 31 یان سەر بەو ڕێكخراوە نێوەوڵەتییەك، پەرە بە "سیاسەتی توندڕەوی كەشوهەوا، حوكمڕانی جیهانی و بەرنامە ئایدیۆلۆژییەكان" دەدەن كە لەگەڵ سەروەری و دەسەڵاتی ئابووری ئەمریكادا ناكۆكە.
" ئەم هەنگاوە دوای پێداچونەوەی هەمەلایەنە هاتووە بە هەموو ئەو ڕێكخراو و ڕێككەوتن و پەیماننامانەی نێوان حكومەتەكان هات كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەندام یان لایەنە." كۆشكی سپی وای ڕاگەیاندووە.
لەگەڵ هەڵبژاردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ هەوڵی كەمكردنەوەی پارەداركردنی نەتەوەیەكگرتووەكانی داوە لەلایەن ئەمریكا، جگە لەوە وڵاتەكەی لە ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان كشاندەوە، هاوكات ڕاگرتنی بودجەی بۆ دەزگای فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەلەستین (UNRWA) درێژكردەوە.
بەهەمان شێوە ترەمپ، ئەمریكای لەڕێكخراوی یونسكۆ كشاندەوەو رایگەیاند، ئەمریكا پلانی هەیە لە رێكخراوی تەندروستی جیهان و رێكەوتنی ژینگەی پاریس بكشێتەوە.