راچڵەكین-
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەسەر بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی كورد لە حەلەب، لەلایەن سوپاو چەكدارانی سوریا ڕایگەیاند:" ئەو هێرشانە كوشندەو مەترسیدارن."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی كانوونی دووەمی 2026 جەدعون ساعر، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، سەرباری سەركۆنەكردنی هێرشەكان نوسیوویەتی:" ئەو پەلامارانەی هێزەكانی سەر بەرژێمی سوریا دژی كورد لە حەلەب ئەنجامی دەدات، كوشندە و مەترسیدارن."
" قڕكردنی بەرنامە بۆدارڕێژراوو خوێناوی كەمینە جیاوازەكان لە سوریا، پێچەوانەی بەڵێنەكانی سوریای نوێیەو یەكناگرنەوە." وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وا دەڵێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە سوپای سوریاو گروپە چەكدارەكانی سەر بەرژێمی ئەو وڵاتە، گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی كوردنشینیان لە حەلەب كردووەتە ئامانج و بەهۆی پەلامارەكانیانەوە تائێستا نۆ كەس گیانیان لەدەستداوەو 63ی تر برینداربوون، وەك هەسەدە بڵاویكردووەتەوە.