ڕوانگەی سوریا: ئەوەی لەحەلەب ڕوودەدات؛ شەڕی قڕكردن و لەناوبردنی كوردە

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 92


راچڵەكین-

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێتن ئەوەی لەحەلەب ئەنجامدەدرێت، شەڕی قڕكردن و لەناوبردنی كوردە لەژێر ناوی شەڕكردن لەگەڵ "قەسەد".

ڕامی عەبدولڕەحمان، لەبارەی پەلامارەكانی سوپای سوریای عەرەبی و چەكدارەكانی سەر بەو سوپایە بۆسەر گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی كورد نشین لە حەلەب و ڕاگواستنی دانیشتووانەكانیان، رایگەیاند:" بەرپرسانی سوریا لە میدیای فەرمی ئەو وڵاتە دەردەكەون دەردەكەون و باس لە قەندیل و میلیشیاكانی قەندیل دەكەن، لەكاتێكدا بۆخۆیان لە سوپای عەرەبی سوریا كەسانی توركمانیان هەیە كەلە چینەوە هاتوون، لەگەڵ ئەو تیرۆرستانەی لە چیچان و  كەنداوی عەرەبی و باكوری ئەفریقیا چوونەتە نێو ڕیزی سوپاوە."

" هەر كەسێك تائێستا سووربێت لەسەر ئەوەی كورد لە سوریا میوانن و لەودیو سنوورەكانەوە هاتوون، ئەوە  كەسێكی ڕەگەزپەرستە و ئامانجی راگواستنێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوی كوردە، بابەتەكە هیچ پەیوەندی بە قەسەد و مووشەكبارانەوە نییە." رامی عەبدولڕەحمان وا دەڵێت.

" بیهێنە پێش چاوت كەسێك پارێزگاری حەلەبە و پێویستە بەپرسیار بێت بەرامبەر پێكهاتەكانی پارێزگاكە لە عەرەب، توركمان، كوردو هەمووان، كەچی دەبینین كەسێكی درۆزنەو درۆ دەكات، پێش چەند ڕۆژێك هات و ووتی قەسەد بۆردومانی مەسیحییەكان دەكات، پێشتریش لەئاهەنگێكدا لەحەلەب گۆرانی  (لەببەت لەببەت) دەڵێتەوە كە گوایا خەڵكی ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێزەكانی هەسەدەن .

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت:" بەبڕوای من ئەمە دەوڵەت نییە، تەنانەت ئەگەر ترەمپ، عەرەبستانی سعودیە و ئیسرائیلیش دانی پێدا بنێن، ڕەفتارەكانی ئەم دەوڵەتە، ڕەفتاری تیرۆرستییە."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن