راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە:
دووپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی هاوڵاتییان لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە
کاری لەپێشینەمانە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەوهۆیەوە پێشوازی لە پێشنیاری هێزە
نێودەوڵەتییە نێوەندگیرەکان دەکەین بۆ دووبارە جێگیرکردنەوەی ئەو هێزانەی لە شێخ
مەقسودن بە شێوەیەکی ئارام و گواستنەوەیان بۆ رۆژهەڵاتی فورات.
باسی لەوەشکرد: مەرجی ئێمە گەرەنتیکردن و دابینکردنی
پاراستنی خۆجێی و پابەندبوون بە رێککەوتنی 1ی نیسانە و دەبێت سەرجەم رێوشوێنەکان
بەپێی رێککەوتنەکە بێت.