ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە باشووری سووریا ئەنجام دەدات

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل بە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە هێرش دەكاتە سەر ناوچەیەكی باشووری سووریا و هەڵمەتێكی پشكنین ئەنجام دەدات.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 10-1-2026، هێزێكی سوپای ئیسرائیل كە كە لەچەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی پێكهاتبوون، چوونە ناو شارۆچكەی عەین عەبد لە گوندەوارەكانی پارێزگای قونەیتەڕە لە باشووری سووریا و هەڵمەتێكی پشكنینی بۆ ماڵەكانی ئەو شارۆچكەیە ئەنجامدا.

هێزەكەی سوپای ئیسرائیل دوای ئەنجامدانی كارەكەی كە چەندین فڕۆكەشی بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕانەوە، گەڕایەوە بۆ بنكە سەربازییەكەی لە ناوچەی تەل ئەحمەر لە سنووری پارێزگای قونەیتەڕە.

لەدوای واژۆكردنی رێككەوتنە ئەمنییەكەی نێوان ئیسرائیل و سووریا، كە لەچەند رۆژی رابردوودا بە چاودێریی ئەمریكا لە پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا ئەنجامدرا، سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر چەند ناوچەیەكی باشووری سووریادا گرتووە و ئاڵای وڵاتەكەی لەسەر ئەو ناوچانە هەڵكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن