راچڵەكین-
چابی ئەلۆنسۆ، پەیامی ماڵئاوایی وەك ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بڵاوكردەوە بەبێ ئەوەی ناوی سەرۆكی یانەكەی بهنێنێت.
چاپی ئەلۆنسۆ، لەبەشێكی پەیامەكەیدا دەڵێت، ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕیال مەدرید جێی شانازی بووەو لەهەمان كاتدا لێپرسراوێتییەكی گەورەبووە، ئەو قۆناغەش كۆتایی هات بەڵام بەشێوازە نەبوو كە "چاوەرێمان" دەكرد.
ئەلۆنسۆ، لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا جەختی لەوەكردووە كە تەواوی هەوڵی خۆی بۆ یانەی شاهانە داوەو بەشانازی و ڕێزەوە دەڕوات، هاوكات بەشێوەیەكی گشتی سوپاسی یانەكەو یاریزانان و هاندەران دەكات.
ئەوەی جێی سەرنجە، چاپی ئەلۆنسۆ لەپەیامی ماڵئاواییدا ناوی فلۆرێنتینۆ پێرێز-ی سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی نەهێناوە.
شەوی ڕابردوو، یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمی دا هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی چابی ئالۆنسۆی راگەیاند، لە بەرامبەردا ئەلڤارۆ ئەربێلوا وەكو شوێنگرەوەی دیاریكرد.
دوورخستنەوەی ئەلۆنسۆ لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی شاهانە، دوای دۆڕاندنی یانەی ریال مەدرید بوو بەرامبەر ركابەرە مێژووییەكەی یانەی بەرشلۆنە لە جامی سوپەری ئیسپانیا كەلە عەرەبستانی سعودیە بەڕێوەچوو.
چابی ئالۆنسۆ هاوینی رابردوو وەكو راهێنەری نوێی ریال مەدرید لە شوێنی كارلۆ ئەنچیلۆتی دەستبەكاربوو، بەڵام دوای 225 رۆژ دووخرایەوە.
ئالۆنسۆ لەگەڵ ریال مەدرید لە كۆی 34 یاری، 24 سەركەوتن، 4 یەكسان و 6 دۆڕانی هەبوو.