راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە، كاریگەری شەپۆڵی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر دادەبەزێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14-1-2026، كاریگەری شەپۆڵی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت تا كاتەكانی دوای نیوەڕۆ، نمەباران لەسەر ناوچەی جیاجیا دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری سلێمانی و دهۆك هەیە بە تێكەڵی لەگەڵ بارانبارین.
لە ئێوارەدا كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتایی دێت و لە شەودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، پلەكانی گەرماش بە (3 - 5) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
پیرمام : 4 پلەی سیلیزی
سۆران : 2 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1- پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
دهۆك : 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 6 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 6 پلەی سیلیزی
سبەینێ پێنچشەممە 15-1-2026، لە كاتەكانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانێكی كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان، لە ناوچە سنوورییەكانیش بەفرێكی كەم دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت. پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
پیرمام : 5 پلەی سیلیزی
سۆران : 2 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
دهۆك : 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 6 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 6 پلەی سیلیزی