كەشناسی هەرێم: شەختە ڕوو لەناوچەكەمان دەكات

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 140

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی نیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك كاریگەری شەپۆلێكی باران و بەفر بارین دەستپێدەكات. لە دوای نیوەڕۆ و ئێوارە كاریگەری ئەم شەپۆلە دەگاتە سەرجەمی ناوچەكەمان . شێوازی دابارین هەندێ كات نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند بەفر بارینیش لە ناوچە سنووریەكان و شاخاوییە بەرزەكان  دەبێت لە هەندێ كاتدا. پلەكانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ.
  
سبەی دوو شەممە 19ی كانوونی دووەمی 2026 كاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر سەرجەمی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت بە شێوەی نمە باران لە هەندێ كاتدا، لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان بە شێوەی پچڕ پچڕ. پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە بە تایبەت پلەكانی گەرمای بەرەبەیان نزم بوونەوەكە زیاتر دەبێت .   

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
پیرمام : 3 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  1 پلەی سیلیزی     
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە :6 پلەی سیلیزی 
دهۆك :5 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 6  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 8  پلەی سیلیزی

كەشانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە: لەگەڵ كاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات، پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك نزم دەكاتەوە بە تایبەت لە ڕۆژی سێ شەممە و چوارشەممە، ئەگەری دروست بوونی دیاردەی شەختە دەبێت لە كاتەكانی بەرەبەیان.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن