وەزارەتی كشتوكاڵ پەیامێك ئاڕاستەی جوتیاران دەكات

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 166

راچڵەكین -

وەزارەتی كشتوكاڵ لە پەیامێكدا داوا لەهەموو جوتیارێكی وەبەرهێنەری گەنم دەكات، پابەندی پڕۆسەی بایۆمەتری UPN بن و رێكارەكانی كردنەوەی هەژماری بانكی ئەنجام بدەن.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی تایبەت بە رێكخستنەوەی پلانی داچاندنی زستانە بە تایبەتی دانەوێڵەی گەنمی ساڵی 2025 -2026 و بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكانی گواستنەوە و وەرگرتنی شایستە داراییەكانی جوتیاران بە شێوازی سیستەمی بانكی، هەموو جوتیارێكی وەبەرهێنەری گەنم پێویستە پابەندی پڕۆسەی بایۆمەتری جوتیارانی هەرێم UPN بن و رێكارەكانی كردنەوەی هەژماری بانكی ئەنجام بدەن، وەك كارئاسانی و دەرفەت پڕۆسەی ناونوسینی جوتیاران تاوكو 1/3/2026 درێژدەكرێتەوە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم رێكارانە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و فەرمانگە كشتوكاڵییەكانەوە بەڕێوەدەچێت بۆ تۆماركردن و كۆكردنەوەی زانیاریەكانی تایبەت بە هەردوو فۆرمی تۆماركردنی ناوی جوتیاران و فۆرمی تۆماركردنی هەژماری بانكی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن