دژەتیرۆری عیراق دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە سلێمانی رادەگەیەنێت

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین -

دەزگای دژەتیرۆری عیراق دەستگیركردنی سێ تیرۆریست رادەگەیەنێت، كە یەكێك لە تیرۆریستییەكان بەهاوكاریی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە سلێمانی دەستگیركرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق كە ئەمڕۆ یەكشەممە 18-1-2026 بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانیان لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی تایبەت بە ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی داعش، سێ تیرۆریستیان لەچەند ناوچەیەكی جیاجیادا دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەكێك لە تیرۆریستەكان، بەهاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق و دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە سلێمانی دەستگیركرا.

هاوكات دوو تیرۆریستی دیكەش لە دوو ناوچەی جیای سنووری پارێزگای ئەنبار دەستگیركران، كە یەكێكیان پسپۆڕی دروستكردنی پشتێنی بۆمبڕێژكراو بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن