ئیلهام ئەحمەد: ئامانج لە بڵاوكردنەوەی دەنگۆكان زەمینەسازییە بۆ هێرشكردنە سەر حەسەكەو كۆبانێ‌

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 107

راچڵەكین-

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڵێت، سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە كۆمەڵكوژی لە حەسەكە دەكەن، دوورن لە ڕاستییەوە و بەتەواوی هەڵبەستراون.

ئیلهام ئەحمەد، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی: "داوا لە هاووڵاتیان دەكەم لەوپەڕی وریاییدا بن و نەكەونە داوی دەنگۆكان."

" ئەو چەواشەكارییانە لەلایەن گروپە توندرەوەكانی هێزەكانی سوپای عەرەبی سوریا بڵاودەكرێنەوە، بە مەبەستی تێكدانی ئاگربەست و زەمینەسازی بۆ هێرشكردنە سەر حەسەكە و كۆبانی.

" پابەندی ئاگربەستین و كار دەكەین بۆ یەكخستنی تەواوەتی هێزەكانمان لە حەسەكە." ئیلهام ئەحمەد وا دەڵێـت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن