بەفرو بارانبارین دەستپێدەكەنەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 148

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 19ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەورو هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ كاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە دووبارە چالاك دەبێتەوە بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاكان بە شێوەی نمە باران دەست پێدەكاتەوە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەكان سنوورییەكان.

ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێك لە ئیدارەی سۆران ڕێژەی دابارینی زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەكانی تر , شێوازی دابارینی مامناوەند دەبێت. پلەكانی گەرما  نزمدەبێتەوە بە 2-4 پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ.
  
سبەی سێ شەممە 20ی كانوونی دووەمی 2026 بارانبارین لە كاتەكانی بەرەبەیان لەسەر زۆربەی ناوچەكەمان كۆتای دێت و ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە، جگە لە بەشێك لە سنووری پارێزگای( سلێمانی وهەڵەبجە ) كەمێك دابارینی دەبێت  پاشان لە كاتەكانی نیوەڕۆ بە گشتی كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت.   

پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2-4 پلەی سیلیزی بە تایبەت نزمترین پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
سۆران : 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  -4 پلەی سیلیزی     
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە :6 پلەی سیلیزی 
دهۆك :6 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 7  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 8  پلەی سیلیزی

كەشناسی هەرێم ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، لەگەڵ كاریگەری ئەم شەپۆلە ئەم شەو پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە كاریگەری ئەم نزم بوونەوەیە سبەی زیاتر دەبێت  .

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن