راچڵەكین-
لەقۆناغی سێیەمی هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ، 285 دووكان و شوێنی بازرگانی هاوكاری دەكرێن.
عەتا محەمەد، سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 285 دوكان و شوێنی بازرگانی هاوكاری دەكرێن و 112 ئۆتۆمبێل و 139 ئۆتۆمبێلی دیكەیش كە سكاڵایان هەبووە و بەشێوەیەكی گشتی ئەمڕۆ 536 كەس هاوكاری وەردەگرن.
وتیشی، بڕی ئەو پارەیەی كەئەمڕۆ وەك هاوكاری دابەشدەكرێت نزیكەی دوو ملیارو 500 ملیۆن دیناری عیراقییە.
سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ ئەوەی ڕوونكردەوە، سبەینێ سێشەممە هاوكاری بەسەر ئەو یەكە نیشتەجێبونانە دابەشدەكرێت، كە پێشتر تۆمار نەكرابوون، كە ژمارەیان 386 شوێنی نیشتەجێبوونە، لەگەڵ ئەو كەسانەی كە پێشتر هاوكاری كرابوون، بەڵام هاوكاریەكان كەم بوون، ئەوانیش 430 كەسن كە هاوكاریەكانیان بۆ زیاد كراوە.