دوو رۆژ پشووی فەرمی لەسلێمانی راگەیەندرا

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 287

راچڵەكین-

پارێزگاری سلێمانی رۆژانی 20و 21ی ئەم مانگەی وەك پشووی فەرمی لەسەرجەم خوێندنگاو ناوەندەكانی خوێندنی حكومیی و ناحكومیی، راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی كانوونی دووەمی 2026 هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، وەك پارێزگای سلێمانی، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و، دوای ڕاوێژكردن بە فەرمانگا پەیوەندیدارەكان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەكانی گەرما لە سنوری پارێزگای سلێمانی و، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا؛ بڕیارماندا:"ڕۆژانی سێشەممەو چوارشەممە 20و 21ی ئەم مانگە ، لە هەموو خوێندنگاو ناوەندەكانی خوێندنی حكومیی و ناحكومیی، دەوام ڕابگیرێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن