راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین
دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی لە سنووری قەزای رانیە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: باندەکە کاری دزینی ماتۆڕسکیلیان کردووە و
پێشتر چەندینجار لە سنووری پارێزگای هەولێریش ئەو کارەیان کردووە.
دەقی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی
راپەڕین:
دوای ئـه وەى هاوڵاتيەك له ڕێكەوتی (٢٠٢٦/١/٨) سه ردانی نووسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیه کرد و سکاڵای تۆمار کرد لەسەر تۆمەتبارانی (نــەنــاســراو) ڪە بە ووتەی خۆی لە بەردەم ماڵەڪەی لەشاری ڕانیە/ گەڕەڪی ڪێوەڕەش ماتۆڕێڪی سێ تایەی لێدزراوە.
بۆ ئەم مەبەستە دوای ڪردنەوەی پەڕاوی لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد و بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ئاشڪرا ڪردنی ناسنامەی تـۆمەتبارانی (نەناسراو ) هێزەڪانمان لە نوسینگەی نـەهێشتنی تاوان لە ڕانـــیــە توانیان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشڪرابڪەن بەناوەڪانی هەریەڪە لە
(إ. ل. ع ) و ( هـ . إ. ش. م) تە مە نیان له سـەرووی (۱۸) سـاڵـە و هەردووڪیان لەڕگەزى نێرن ، لەماوەی ڪەمـتـر لــە(٤٨) کــاتــژمــێــر توانیان بەهاوڪاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتے ئاسایشی ڕاپەڕین و بـەشی پۆلیسی فریاڪەوتنی ڕاپەڕین تۆمەتبارەڪان دەستگیربڪەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی ڪە تۆمەتبارەڪان لەڪاتی دزی ڪردن بەڪاریان هێنابوو وہ تـوانرا دەست بەسەر ئۆتۆمیلێڪی تریشدا بگیرێت ڪە تۆ مەتباران لـە (پارێزگای هەولێر) دزی بوویان، وه تۆمەتباری ٣ سێ یەم بەناوی (ڕ. ج. أ) خۆی ڕادەستی نووسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە ڪرد.
سەرجەم تۆمەتـباران لەبەردەم پۆلیــس و بەڕێز دادوەر دانیان ناوە بەتاوانەکانیان دا. وه تۆمەتبارانی ناوبراو دانیان ناوه ڪە پێشتر چەندین ماتـۆڕسڪـیلی تـریشیان لە (پارێزگای هەولێر) دزیووە،
بــەڕێــز دادوەر بڕیاریدابە ڕاگراتنی تۆمەتباران بــە مــاددەی ٤٤۳ لــە یــاســایــی ســزادانی عــێــراقــی لــێــکۆڵــیـنــەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە