راچڵەکین-
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە بڕیاریدا سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکە بکاتە پشوو.
ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە: بەپێی
پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، سبەی لە سنووری
ئیدارەکەمان بە گەشتی و ناحیەکانی مەیدان و شێخ تەویل بە تایبەتی، پلەکانی گەرما زۆر
دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەپێناو
سەلامەتی خوێندکاران و بە راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بڕیاردرا سبەی
سێشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی گەرمیان بکرێتە پشوو.