راچڵەکین-
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی
رایگەیاند: لە ئەنجامی گەیشتنی ناوەندی بارستە هەوای سارد لە چەند کاتژمێری
داهاتوودا، شەپۆلێکی سەرما و شەختە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق
دەگرێتەوە و نزمترین پلەکانی گەرمای بۆ ئەم مانگە تیادا تۆمار دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی بەردەوامی
شەپۆلی دەریای ناوەڕاستیش لەسەر بەشێکی ناوچەکانی باکوور و باشوور و رۆژهەڵاتی
هەرێم لە کاتەکانی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی سبەی سێشەممە، پێشبینی بارینی بەفر دەکەین
لە سەنتەری شاری سلێمانی، هەڵەبجە سۆران، رانیە، قەڵادزێ، کۆیە، شەقڵاوە، دوکان،
چەمچەماڵ، بازیان و دەربەندیخان و بە گشتی ناوچەکانی باکووری گەرمیان و بە گشتی تا
بەرزییەکانی 400 مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریا.
روونیشیکردەوە: لە سنوورەکانی
دهۆک و سەنتەری شاری هەولێر و کەرکوک کاریگەری شەپۆلی دابارین زووتر کۆتایی پێدێت
و بەر لەنیوەی شەو لەو ناوچانەدا کەش ئاسایی دەبێتەوە و بڕینی بەفرلە ناوچە
ئاماژێپکراوەکانیش لەنێوان دوو بۆ شەش سانتیم مەتر دەبێت و پاشان لە کاتەکانی
بەیانی سێشەممە، کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە لەسەر ئەو ناوچانەش لاواز دەبێت کۆتایی
پێدێت.