راچڵەکین-
پارێزگاری سلێمانی، دەڵێت نە ئیمپراتۆریەتە گەورەكان، نە داگیركەرو دیكتاتۆرو فاشیی و ناشیی و بێنەزاكەت و بەربەرییەكان، نەیانتوانیوە نەتەوەی كوردی نەبەز؛ بسڕنەوەو ببڕنەوەو پاكتاوی بكەن.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، لەهەژماری خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوەو نوسیوویەتی:" ئەوانەی لە قومارێكی نێودەوڵەتیی و ناوچەییدا؛ پێیان وایە دەسەڵاتی دەوڵەتیان بردۆتەوە، هێشتا شوێن پێی خۆیانیان جێگیرنەكردووە، پەلاماری كوردو خاكی پیرۆزی كوردستان دەدەن، بێئاگا لە مێژوو، مەست بە نەشئەی دەسەڵات و، پڕبوو لە ڕقی ڕەشیان؛ لە كوردبوون، كەوتونەتە دژایەتیكردنی ڕەسەنترین نەتەوەی سەر ئەم زەمینە."
"نەزان بەوەی كە نە ئیمپراتۆریەتە گەورەكان، نە داگیركەرو دیكتاتۆرو فاشیی و ناشیی و بێنەزاكەت و بەربەرییەكان، نەیانتوانیوە ئەم نەتەوە نەبەزە؛ بسڕنەوەو ببڕنەوەو پاكتاوی بكەن."
هەڤاڵ ئەبوبەكر لەكۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت:"هەموویان بە زەلكاوی مێژوودا چوون و، كورد هەر ماوە، هەر زیندووە، سەری لە ئەختەری خۆردایەو پێی لە قوڵایی زەریاكان؛ چەقاندووە."