شەختەو بەستن ڕوودەدات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 59

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان لە ناوەڕاست و باكوری هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت بەڵام لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ دابارینی بەفر و بارانی پچڕ پچڕ تا كاتەكانی نیوەڕۆ پاشان كۆتایی دێت. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 3-5 پلەی سیلیزی.

سبەی چوارشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت.
   
پلەكانی گەرما نزمترین پلەكانی گەرمی كەمێك بەرز دەبێتەوە  بەڵام بەرزترین پلەكانی گەرما بە (2-3) پلەی سیلیزی  بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەكانی گەرمی ئەمڕۆ:

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
سۆران : 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  -3 پلەی سیلیزی     
سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 8 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە :7 پلەی سیلیزی 
دهۆك :6 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 7  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 8  پلەی سیلیزی

كەشانسی هەرێم دەڵێت،  بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما شەختە و بەستن ڕوودەدات لەهەندێ ناوچە، بەتایبەت لەو ناوچانەی بەفریان لێ باریوە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن