راچڵەكین-
سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێـت، ئەوەی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەپەیامێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 20ی كانوونی دووەمی 2026 بڵاویكردەوە، سەرباری ئەوەی بەتوندی سەركۆنەی ئەو كردەوە " بەربەریانەی" كردووە كەدژ بەگەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدەدرێت لەهەمان كاتدا ئاماژەی بەوەكردووە كە دەبێت ئەو كردەوانە بوەستێنرێن و جێگای قەبوڵكردن نین و دەڵێت:"گەلی كورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناكات."
سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەروەها دەڵێت:"رۆژئاوا هەزاران كوڕ و كچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان كرد و لە بەرامبەردا باجێكی گەورەیدا. ئەوان شایەنی رێز و كەرامەت و پاراستنی راستەقینەن."
"داوا لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و گەلی ئەمریكا دەكەم بەبێ دوودڵی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن بۆ پاراستنی خەڵكی مەدەنی و بەرقەراركردنی سەقامگیری." بافڵ جەلال تاڵەبانی وا دەڵێت.