كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر هۆشداری دەدات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 47

راچڵەكین-

كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر داوا لەهاوڵاتیانی خۆی دەكات بە هەموو شێوەیەك لە شوێنی گردبوونەوە و خۆپیشاندانەكان دوور بكەونەوە.

كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر، ڕاگەیەندراوێكی بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە، بەووردی چاودێری ئەو بانگەشانە دەكەن كە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە هەولێر و ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، 20ی كانوونی دووەمی 2026، كراون.

كونسوڵخانەی ئەمریكا داوای لە هاووڵاتییانی خۆی كردووە كە چاودێری میدیا ناوخۆییەكان بكەن بۆ وەرگرتنی دوایین زانیاری و بە هەموو شێوەیەك لە شوێنی گردبوونەوە و خۆپیشاندانەكان دوور بكەونەوە: "ئەم جۆرە خۆپیشاندانانە ڕەنگە بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە و بە خێرایی پەرە بسێنن، زۆرجار دەبنە هۆی پەككەوتنی هاتوچۆ و خزمەتگوزارییەكان، و هەندێك جار ڕەنگە توندوتیژییان لێ بكەوێتەوە."

كونسوڵخانەی ئەمریكا چەند ڕێنماییەكی بۆ هاووڵاتییانی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، لەوانە:

-دووركەوتنەوە لە ناوچەكانی خۆپیشاندان و گردبوونەوە گەورەكان.
-گرتنەبەری ڕێكاری وریایی ئەگەر بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو كەوتیتە نزیك گردبوونەوەكان.
-پاراستنی شێوازی ژیانی ئاسایی بەبێ سەرنجڕاكێشانی دەوروبەر (Keep a low profile).
-بەردەوامبوون لە چاودێریكردنی میدیا ناوخۆییەكان.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن