شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین - 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 27-1-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
   
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 13  پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  3 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 16 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ : 15  پلەی سیلیزی

سبەینێ چوارشەممە 28-1-2026، لە كاتەكانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە كاتەكانی نیوەڕۆ كاریگەری شەپۆڵێكی بارانبارین روو لە ناوچەكەمان دەكات، پێشبینی بارانبارین لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاكان، لەگەڵ بارانبارین ناوچە سنوورییەكان و لووتكەو قەدپاڵی چیا بەرزەكان بە تایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست رووی دەریا بەفر بارین دەبێت. لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاد دەكات و بارانبارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆك و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باكووری پارێزگای كەركووك و ئیدارەی گەرمیان ڕێژەی بارانبارینی بە شێوەی لێزمە بارانی كورتخایەن دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت. ڕۆژی پێنجشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتایی دێت.  

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام : 12  پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  3 پلەی سیلیزی     
سلێمانی :  13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 15  پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 14  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 13  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن