لەناوچەیەكی هەرێم سبەی كرایە پشووی ناوەندەكانی خوێندن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1220

راچڵەكین -

بەهۆی نالەباریی رەوشی كەشوهەوا، بڕیاردرا سبەینێ بكرێتە پشووی ناوەندەكانی خوێندن لە سەنتەری ناحیەی بیارەو شارەدێی تەوێڵە و هەردوو گوندی دەگاشێخان و بەڵخە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ڕاوێژكردن لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجەو قایمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەكانی گەرما و لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی خوێندكاران و مامۆستایان و تەندروستیی گشتییدا، بڕیارماندا سبەینێ پێنجشەممە 22-1-2026، لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی ناوەندی ناحیەی بیارەو شارۆچكەی تەوێڵە و هەردوو گوندی دەگاشێخان و بەڵخە دەوام ڕابگیرێت.

پەروەردەی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكردووە، لەقوتابخانە و خوێندنگەی گوندەكانی دەرەوەی ناوەندی ناحیەی بیارە، دەوام ئاسایی دەبێت و پشووەكە نایانگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن