راچڵەكین-
دەیان كەس لە خێزان و كەسوكاری ئەندامانی دا.عــش، لە كەمپی هۆل لە سنووری پارێزگای حەسەكە هەڵاتوون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، شەوی ڕابردوو خێزانی ئەندامانی دا.عـ.ـش هێرشیان كردووەتە سەر پاسەوانانی كەمەپەكە كە سەر بە هێزەكانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بوون، بەهۆیەوە ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوەو ژمارەیەك پاسەوان كوژراون.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش، لەئاكامی ئەو هێرشە چەكدارییە، ژمارەیەك لەئەندامی ئەو خێزانانەی داعش كە لەكەمپەكە بوون هەڵاتوون.
هاوكات سوپای ئەمریكا، هێزەكانی لەسوریا خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی ئەو وڵاتە چەند جارێك دەوروبەری كەمپای هۆلیان بۆردومانكرد.
ئەو رووداوە لەكاتێكدا دێت، هەفتەی رابردوو، دوای چۆڵكردنی كەمپی هۆل لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە، كۆنترۆڵی كەمپەكە درا بەهێزە ئەمنییەكانی سەر بەحكومەتی سوریا.