چارەنووسی بانكی TBI لەناو پرۆژەی هەژماری من چی لێدێت؟

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 11

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی پێویست بەرامبەر بانكی بانكی بازرگانی عيراقی ( TBI ) دەگرنە بەرامبەر، بەهۆی ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی ئەو فەرمانبەرانە بوونەتەوە كەلەو بانكە ناوی خۆیان تۆماركردووەو مووچە وەردەگرن.

رۆژی سێشەممە 27ی كانوونی دووەمی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردەوە، لەماوەی ڕابردوودا، بانكی بازرگانی عیراقی ( TBI ) چەندین كێشەی هەبووە لەوانە كێشەی تەكنیكی بەردەوام و دانەنانی ئامێری ڕاكێشانی پارە لە قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆكان و نەبوونی سەنتەری پەیوەندیكردن و كەمی ئامێری ڕاكێشانی پارە لە سەنتەری پارێزگاكان و درەنگ پڕكردنەوەی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە.

ئەوەش وایكردووە، بەشێكی زۆری ئەو فەرمانبەرانەی لەو بانكە ناوی خۆیان تۆمار كردبوو لە ئێستادا بەشێوەی ئارەزومەندانە دەگوازرێنەوە سەر بانكی دڵخوازی دووەمی خۆیان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا جەختی لەوەكردووە، لەبەرامبەر ئەو كێشانەدا ئیجرائاتی پێویست لەگەڵ بانكی بازرگانی عیراقی ( TBI ) دەكرێت:" هەر بانكێكیش توشی سزا و سنوورداركردنی خزمەتگوزارییەكان ببێتەوە لە پڕۆژەكە دور دەخرێتەوە، ئەم هەنگاوانەش هەر بانكێك دەگرێتەوە كە پابەند نەبێت بە ڕێنماییەكان و نەتوانێت باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە مووچەخۆران بكات."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن