راچڵەكین-
ئەمریكاو بەشێك وڵاتانی خۆرئاوا (ئەڵمانیا، بەریتانیاو فەڕەنسا) داوا لە هەریەك لەهێزەكانی سوریای دیموكرات ( هەسەدە)و حكومەتی دیمەشق دەكەن، رێكەوتنی ئاگربەستی نێوانیا بكەنە هەمیشەیی.
رۆژی سێشەممە 27ی كانوونی دووەمی 2026 هەریەك لە ئەمریكاو بەشێك لە وڵاتانی خۆرئاوا لەڕاگەیەندراوێكی فەرمیدا لەبارەی دۆخی سوریا و رۆژئاوای كوردستان، سەرباری ستایشكردنی درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەسەدەو دیمەشق، لەهەمان كاتدا داوایانكردووە، هەردولایان كار بكەن بۆ ئەوەی رێكەوتنی ئاگربەست بكرێتە هەمیشەیی.
لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا، داوا لە هەموو لایەنەكان دەكرێت ( دیمەشق و هەسەدە) پابەندی تەواوی ئاگربەستەكە بن و دان بە خۆیاندا بگرن، هەروەك هەروەها پێشوازی لە كردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی كراوە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان و جەختكراوەتەوە كە دەبێت خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بۆ شاری كۆبانێ بگەڕێنەوە.
لەهەمان كاتدا جەخت لە چارەسەری سیاسی، پاراستنی مەدەنییەكان، بەرەنگاربوونەوەی داعش و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 18ی كانوونی دووەم كراوەتەوە.
ئەمریكاو بەشێك لەوڵاتانی خۆرئاوا ستایشی ڕۆڵی كاریگەری هاوبەشەكان كراوە، لەنێویاندا عیراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی سوریا و هەسەدە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی داعش. هەروەها بڕیاردراوە كۆبوونەوەیەكی خێرای "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش" ئەنجام بدرێت بۆ ڕێگریكردن لە هەر بۆشاییەكی ئەمنی لە دەوروبەری زیندانەكانی داعش.