بەرپرسێكی باڵای هیندستان بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی گیانی لەدەستدا

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 111

راچڵەكین -

لە هیندستان بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر، چوار كەس گیانیان لەدەستدا، كە یەكێكیان بەرپرسێكی باڵای حكومەتی ئەو وڵاتەیە.

میدیاكانی هیندستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 28-1-2026، فڕۆكەیەكی تایبەتی نەفەرهەڵگر لە گەشتێكی ئاساییدا لە شاری مۆمبای بۆ شاری باراماتی لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، دوو فڕۆكەوا و دوو سەرنشین گیانیان لەدەستدا، كە یەكێكیان ئەجیت باورا، جێگری سەرۆكوەزیرانی ویلایەتی (مەهاراشترا)یە.

بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، فڕۆكەكە، بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، بەناچاری ویستی بنیشێتەوە، بەڵام بەر لە نیشتنەوەی كەوتەخوارەوەو ئاگرێكی گەورەی لێكەوتەوە.

قوربانیانی رووداوەكە، چوار كەس بوون، كە دوو فڕۆكەوان و جێگری سەرۆكوەزیرانی ویلایەتی مەهاراشترا و یاریدەدەرێكی بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن