راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-1-2026، لە كاتەكانی نیوەڕۆ كاریگەری شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ناوچەكەمان دەكات و پلەكانی گەرما (2 - 3) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە، سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاكان، لەگەڵ بارانبارین، بەفربارینیش ناوچە سنوورییەكان و لووتكەو قەدپاڵی چیا بەرزەكان دەگرێتەوە، لە دوای نیوەڕۆ كاریگەری ئەو شەپۆڵە زیاد دەكات، بارانبارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆك و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باكووری پارێزگای كەركووك و ئیدارەی گەرمیان ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێژەی بارانبارینی بە شێوەی لێزمە بارانی كورتخایەن و هەورە تریشقەشی دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 12 پلەی سیلیزی
سبەینێ پێنجشەممە 29-1-2026، كاریگەری شەپۆلی بارانبارینەكە تا كاتەكانی بەیانی زوو بە نمەبارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەكەمان بەردەوام دەبێت، لە كاتەكانی نیوەڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، باران و بەفربارین لەسەر ناوچە سنووریەكان و لووتكەی شاخە بەرزەكان لە هەندێ كاتدا بەردەوامی دەبێت تا دوای نیوەڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 8 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
دهۆك : 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 11 پلەی سیلیزی