راچڵەكین -
كۆمەڵێك پارێزەر و مامۆستای زانكۆ سكاڵا لەدژی هەردوو كەناڵی جەزیرە و ئەلحەدەس تۆماردەكەن و بە تۆمەتی لەدەستدانی بێلایەنی پیشەیی و دژایەتیكردنی سەروەرییەكانی گەلی كرود، داوا دەكەن ئۆفیسی هەردوو كەناڵەكە لە هەرێمی كوردستان دابخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-1-2026، پارێزەر ئاسۆ هاشم، بە نوێنەرایەتی كۆمەڵێك لە پارێزەران و مامۆستایانی زانكۆ، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەو ژەهرەی كە هەردوو كەناڵی جەزیرە و ئەلحەدەس دژ بە سەروەرییەكانی گەلەكەمان و تێكۆشانی 40 ملیۆن كورد بڵاویدەكەنەوە، وەكوهەواڵدەر داواكاریمان پێشكەش بە دەستەی تۆماری مافی گشتی لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كرد و ئەوانیش راوێژ لەسەر داواكارییەكەمان دەكەن و دواتر رێكار لەدژی هەردوو كەناڵەكە دەستپێدەكات و ئێمەش چاودێری دۆسییەكە دەكەین.
ئەو پارێزەرە وتیشی:" وەك بەرپرسیارییەتیەكی نەتەوەیی ئەو كارەكمان كرد و داوامان كردووە ئەو دوو كەناڵە لە هەرێمی كوردستان دابخرێن، چونكە بە ئاشكرا پاڵپشتی لە گروپە چەكدارەكانی سووریا دەكەن و بێلایەنیی میدیاییان لەدەستداوە، بەپێی یاساش دەبنە هاوبەشی ئەو تاوانانەی كە لەدژی كوردانی رۆژئاوا ئەنجام دەدرێن".