راچڵەكین-
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانن پەخشكردنی ئەو كەناڵە عەرەبی و بیانیانەی راگرت، كە لەباری ئێستای كوردستاندا بوونەتە هۆكاری پشێویی و تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و بێڕێزیكردن بەرامبەر نەتەوەی كورد.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی رۆشنبیری كە رۆژی 28ی كانوونی دووەمی 2026 ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی پەخشی میدیایی وەك ( یونایتد میكس میدیا، فاملی بۆكس و ئۆبۆكس) كراوە، داوایان لێدەكات، دەستبەجێ پەخشی كەناڵە بیانی و عەرەبییەكان لەسەر ئامێرەكانیان رابگرن، بەتایبەتی ئەو كەناڵانەی كە لە باری ئێستای كوردستاندا بوونەتە هۆكاری پشێوی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و بێڕێزیكردن بەرانبەر نەتەوەی كورد.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە:" ئەم هەنگاوە بەپێی رێنماییەكانی ساڵی ٢٠١٤ تەرخانكراوە بۆ رێكخستنی فریكوێنسییە سپەیسەكان. هۆكاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە گەڕێنراوەتەوە كە هەندێك لەو كەناڵانە بوونەتە هۆی تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و بێڕێزیكردن بە نەتەوەی كورد، بۆیە لەمەودوا تەنیا ڕێگە بە پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان دەدرێت.