ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی بێوێنە لە ئەمریكا دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 397

راچڵەكین -

كۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی بە ئەمریكا دەدات لە ئەگەری هەر هێرشێك بۆسەر وڵاتەكەی، وەڵامێك دەداتەوە كە پێشتر وێنەی نەبووە.

نێردەی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان لە پەیامێكدا كە لە سەكۆی (X) بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی: تاران ئامادەیە بۆ دیالۆگ لەسەر بنەمای رێزگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش، بەڵام ئەگەر هێرشی بكرێتەسەر، ئەوا راستەوخۆ وەڵامێكی توند و بێ وێنە دەداتەوە.

هۆشدارییەكەی نێردەی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان، وەك وەڵامێك دێت بۆ هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، كە رایگەیاندبوو كات لەبەردەم ئێران بەرەو نەما دەچێت و كەشتیگەلێكی سەربازیی زۆر گەورەش بە خێرایی بەرەو خاكی ئێران دەچێت، كە زر لەو كەشتیگەلە زەبەلاحترە كە بەرەو ڤەنزوێلا چوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن