"لەشەڕی نێوان ئۆكرایناو رووسیا نزیكەی دوو ملیۆن سەرباز بوونەتە قوربانی"

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 124

راچڵەكین-

بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندێكی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی، جەنگی ئۆكرایناو رووسیا كە بەهار ئەمساڵ چوارساڵ تێدەپەڕێنێـت، نزیكەی دوو ملیۆن سەربازی لەهەردولا كردووەتە قوربانی.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی، لەو راپۆرتەیدا كە تەنها مانگێك پێش تێپەڕوونی چوارساڵ بەسەر جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، لەنێوان  شوباتی 2022 تا كانوونی یەكەمی 2025 رووسیا زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار قورانی جەنگی هەبووە لەنێوان كوژراو، بریندار و بێسەروشوێن لەو ژمارەیەش تەنها لە ریزەكانی سوپادا 325 هەزار سەرباز كوژراون.

لەبەرامبەردا، ئۆكراینا لەگەڵ ئەوەی ژمارەی سەربازان و دانیشتووانەكەی كەمترە، زیانە گیانییەكانی لەریزەكانی سوپادا گەیشتووەتە 500-600 هەزار سەرباز، لەو ژمارەیەش 140 هەزاریان كوژراون.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن