لەسلێمانی دوو كەس بەم تۆمەتە دەستگیركران

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 477

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند كەلەیەكێك لەگەڕەكەكان چوونەتە ماڵێك و ئۆتۆمبێبی خاوەن ماڵەكەیان دزیوە لەكاتێكدا خۆی لەوێ نەبووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی بێت كە رۆژی پێنجشەممە 29ی كانوونی دووەمی 2026 بڵاوكراوەتەوە، رێكەوتی 25-12-2025دوو كەسی نەناسراو دەچنە ناو ماڵێك لە گەرەكی (بەختیاری) كە خاوەنی ماڵەكە لە دەرەوەی وڵات دەبێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، دوو كەسەكە ئۆتۆمبێلی خاوەن ماڵەكە كەلە جۆری (رینۆ) یە دەدزن، دوای  یەك رۆژ لەئەنجامدانی ئەو كارەیان، ئۆتۆمبێلەكە دەبەنەوە و لە شوێنی خۆی دای دەنێنەوە دواتر لە ڕێكەوتی ٦-١-٢٠٢٦ هەڵدەستنەوە بە ئەنجامدانی هەمان كار و بە دەرفەتیان زانیوە كە خاوەنی ماڵەكە لە دەرەوەی وڵاتە.

لە ڕێكەوتی 16-1-2026 لە لایەن دراوسێیەكی ماڵەكە هەواڵ دەگات بە (بەشی نەهێشتنی تاوان) و ئاگادار دەكرێنەوە لە بوونی رووداوەكە و دەستبەجێ (نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل) دەست دەكات بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد و سود وەرگرتن لە كامێرای چاودێری شوێنی ڕوداو سەرئەنجام توانرا لە ڕێكەوتی ٢٧-١-٢٠٢٦ لەلایەن نوسینگەی ئاماژە بۆكراو هەردوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ب.س.ص) لەدایكبووی (٢٠٠٤) و (ی.ڕ.م) لەدایكبووی (٢٠٠٥) دەستگیربكرێن و دانیان بە تاوانەكەیاندا نا، توانرا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكە بگیرێت كە تووشی رووداوی هاتووچۆ ببوو و لە گەڕەكێكی ناو شاری سلێمانی لەلایەن تۆمەتبارانەوە بە جێ هێڵدرابوو.
 
"لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراون بە پێی مادەی (٤٤٤ لە یاسای سزادان) و لێكۆڵینەوە بەردەوامە لە دۆسیەكە و پاش تەواو بوونی ڕێكارەكان ئۆتۆمبێلەكە رادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە."  پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن