راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 29ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچر لە هەندێك ناوچە بەڵام لە ڕۆژهەلات و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ( ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ) نمە باران و بارانی مامناوەند تا كاتەكانی ئێوارە بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان كەمێك بەفر بارین دەبێت . لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەكان . پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
سبەی هەینی 30ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دروست بوونی تەم لە كاتەكانی بەیانیدا . سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باكووری هەرێم باران بارین دەست پێدەكات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان بەفر بارین دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 10 پلەی سیلیزی