ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی بگوازێتەوە

وەرزش

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 151

راچڵەکین-
یانەی ریاڵ مەدرید چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی چێڵسیی ئینگلیزییە.

میدیاکانی ئیسپانیا و نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویانکردەوە: یانە ئیسپانییەکە بەدوای یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستدا دەگەڕێت تاوەکو بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بکات.
ئاماژەیان بەوەشکردووە: یانەکە دەیەوێت ئەو یاریزانەی دەیگوازێتەوە ئەو بۆشاییەی بۆ پڕبکاتەوە کە دوای وازهێنانی تۆنی کروس لە یانەکە دروستبووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی ریاڵ مەدرید چاویان لە تواناکانی ئینزۆ فێرناندزی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن