راچڵەكین-
لیژنەی ئاسایشی سەربە یەكێتی تۆپی پێی عیراق كۆمەڵەی هاندەرانی یانەكانی عیراق ( بەهەرێمی كوردستانەوە) ئاگادار دەكاتەوە كە رێگە بە چەند كەرەستەو ئامرازێك نادرێت لەلایەن هاندەرانەوە ببرێتە نێو یاریگا.
رۆژی چوارشەممە 11ی شوباتی 2026 لیژنەی ئاسایشی سەربە یەكێتی تۆپی پێی عیراق لە ئاگادارییەكدا بۆ كۆمەڵەی هاندەرانی یانەكانی عیراق ( بەهەرێمی كوردستانەوە) ئاماژەی بەوەكردووە بۆ بۆردنە ناوەوەی هە ئامرازو كەرەستەیەك لەلایەن هاندەرانەوە بۆ نێو یاریگا پێویستە پێشوەختە ڕەزامەندی لیژنەی ئاسایشی بۆ وەربگیرێت لەڕێی ئیمەیلی لیژنەكە كەلەلایەن كارگێڕی یانەكانەوە دیاری كراوە.
ئەو كەرەستانەی كە قەدەغەكراون ببرێنە نێو یاریگاكان لەكاتی بەڕێوەچوونی یارییەكاندا، بریتین لە:
-ئاڵای گەورە (2x3 مەتر)
- بۆمبی دوكەڵی
- تەپڵ
- مۆسیقای فۆلكلۆر
- دروشمەكان
- دوكەڵ و كەلوپەلی تری پانكە
لیژنەی ئاسایشی سەربە یەكێتی تۆپی پێی عیراق ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، هەر سەرپێچییەك لەم ڕێنماییانە دەبێتە هۆی رێگریكردن لەبردنە ناوەوەی ئەو كەرەستانە. هەروەك بەپێویست زانراوە پابەندبوون بەیاساكان هەبێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی و دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی یارییەكان بێ كێشە.