راچڵەكین - سپۆرت
یانەی بەرشەلۆنە بە بردنەوەی لە یانەی لیڤانتی، گەڕایەوە بۆ لوتكەی ریزبەندیی خولی لالیگا و بە جیاوازی یەك خاڵ، لەپێش ریال مەدریدەوە دێت كە دوێنێ بە دۆڕاندنی بەرامبەر ئۆساسۆنا، سێ خاڵی لەدەستدا.
یانەی بەرشەلۆنە لەناو یاریگای كامپ نو، توانی بە ئاسانی و بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی لیڤانتی بباتەوە.
گۆڵەكانی بەرشەلۆنە لەلایەن مارك بیرنا (خولەكی چوار) و دی یۆنگ (خولەكی 34) و فیرمین لۆپێز (خولەكی 81) تۆماركرا، بەم ئەنجامەش یانەكە كۆی خاڵەكانی بۆ 61 خاڵ بەرزكردەوەو توانی بگەڕێتەوە بۆ لوتكەی ریزبەندیی خولی لالیگا و ریزبەندی دوەمی بۆ ركابەرەكەی (ریال مەدرید) جێهێشت، كە دوێنێ سێ خاڵی بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا لەدەستدا و یارییەكەی بەئەنجامی (2-1) گۆڵ دۆڕاند.