وادەو شوێنی بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی دانووستانەكانی ئەمریكاو ئێران ئاشكراكرا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 180

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی سوڵتان نشینی عوممان، وادەو شوێنی بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی دانووستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان ئەمریكاو ئێرانی ئاشكراكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی شوباتی 2026 بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی سوڵتان نشینی عوممان رایگەیاند، گەڕی نوێی دانووستانەكانی نێوان تاران و واشنتن رۆژی پێنجشەممە 26ی شوبات لە ژنێفی سویسرا بەڕێوە بچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو لایەنی دانووستانكاری خواستێكی ئەرێنیان هەیە بۆ بەرەو پێشچوون و گەیشتن بە بنەمایەكی ڕێكەوتن و واژوو كردنی. 

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ( سی بی ئێس نیوز)ی ئەمریكی رایگەیاندووە، هێشتا گەیشتن بەچارەسەرێكی دبلۆماسی لەگەڵ ئەمریكا ئەگەرێكی كراوەیە.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن