راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە 23ی شوباتی 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم ( پارێزگای سلێمانی ) هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لەهەندێك ناوچەكانی سنووری رۆژهەڵات. پلەكانی گەرما بەرزترین پلەكانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە 2- 4 پلە.
سبەی سێشەممە 24ی شوباتی 2026 لەئەنجامی كاریگەریەكانی نزمە پەستانی نیمچە دوورگەری عەرەبی وە هەروەها بارستەهەوای ساردی باكوور, ئاسمان هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت وە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی جیاجیا وە كەمێك بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكووری رۆژهەڵات بۆ كاتەكانی دوایی نیوەرۆ تاكوو ئێوارە كاریگەری ناسەقامگیری كەش چالاك تر دەبێت رێژەی دابارین كەمێك زیاتر دەبێت كەهەندی كات بە بەشێوەی تاوە باران و بروسكە دەبێت بەتایبەتی سنووری ناوچەكانی ( پارێزگای سلێمانی ، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆكانی گەرمیان، راپەرین و سۆران) لەگەڵ كەمێك چالاك بوونی خێرایی با وە نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما پاشان بۆ كاتەكانی شەو كەش سەقامگیر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی