راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و خۆراكی سلێمانی داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكات، هەر مادەیەك دەركەوت خراپە و بە كەڵكی خواردن نایەت، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی نەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراكی سلێمانی یەكەم بەشە خۆراكی سەبەتەی ئەمساڵ بەداتای مانگی ڕابردوو واتا كانونی دووهەم-1ی 2026 بڵاوكردەوە كەلەم ماددانە پێكهاتوون:
1- برنج سێ كیلۆگرام
2- شەكر یەك كیلۆگرام
3- زەیت یەك لیتر
4- نیسك 500 گرام
5- لەتكەنۆك (بەزالیا) 500 گرام
6- دۆشاوی تەماتە 400 گرام
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراكی سلێمانی رایگەیاندووە: "بریكارەكانی ناو شار و دەرەوەی شار ئاگادار دەكەینەوە، لە كاتی دابەشكردنی خۆراكی مانگانەدا ڕەچاوی مادەكان بكەن، هەر مادەیەك دەركەوت خراپە و بە كەڵكی خواردن نایەت، بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی نەكەن، بەڵكوو كۆمپانیای خۆراكی لێ ئاگادار بكەنەوە تاوەكوو بۆیان بگۆڕین."
سەبارەت بەوەی لەمانگی رەمەزاندا وەك ساڵانی رابردوو، هیچ بەشەخۆراكێكی تایبەت بەو مانگە دابەشدەكرێت، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە:"تاوەكوو ئێستا هیچ بەشەخۆراكێكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانمان لە بەغداوە بۆم نەهاتووە، بۆیە مادەكانی خۆراك هاوشێوەی ساڵی ڕابردوون."