لەسلێمانی كەسێك بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 337

راچڵەكین-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند، دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەكەی لەكەسێك دەدات و هەڵدێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی بێـ كە ئەمڕۆ دووشەممە 23ی شوباتی 2026 بڵاوكراوەتەوە، نزیك كاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هاوڵاتییەك لەكاتی پەڕینەوەیدا لەشەقامی بازنەیی مەلیك محمود ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا كراونی بێ سەرەتا لێیداوەو شۆفێرەكەی هەڵاتووە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە پۆلیسی فریاكەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان (١٠٤) ئاگادار دەكرێنەوە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن شوێن ئۆتۆمبێلی ناوبراو دەكەون و دەتوانن دەستگیری بكەن و رادەستی بنكەی پۆلیسی سەرچناری بكەن كەشۆفێرەكەی لەژێر كاریگەری مادەی سەرخۆشكار (كحول)دا بووە.

لە ئێستادا پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوەو تۆمەتبار بەناوی (ئ.ئ.م) لەدایك بووی (١٩٨٤) بەپێی مادەی (٢٣)لەیاسای هاتووچۆ راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات، لەكاتی بینینی هەر حاڵەتێكی تاوانكاری و نەخوازراودا دەستبەجێ پەیوەندی بكەن بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەم ژمارانەی لای خوارەوە:

پۆلیسی فریاكەوتن 104
نەهێشتنی‌ تاوان 105 
ئێشكگری‌ پۆلیسی سلێمانی‌ 0533194011
سەنتەری‌ هەماهەنگی‌ هاوبەش 100

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن