راچڵەکین-
رۆژنامەی
لۆ فیگارۆی فەڕەنسی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە ئاشكرایکردووە: لە
خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێران حەسەن رۆحانی سەرکردایەتی هەوڵێکی کودەتای
کردووە بۆ لابردنی عەلی خامنەیی رابەری باڵای وڵاتەکە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە: رۆحانی پلانەکەی لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیکە داڕشتووە کە بەشێکیان
لەناو حکومەتی ئێراندا پلە و پۆستیان هەبووە، دیارترینیان محەمەد جەواد زەریفی
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک لە پیاوانی ئاینی و چەند
کەسایەتییەکی دیکەی نزیک لە سوپای پاسداران.
باسی
لەوەشکردووە: یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی شکستی هەوڵی کودەتاکە، عەلی لاریجانی
بووە، ناوبراو کە مانگی ئابی ساڵی رابردووەوە وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی
نیشتمانیی ئێران دەستبەکار بووە، رەتیکردووەتەوە بەشداریبکات لە پیلانی کودەتاکە و
ئەمەش بە رێژەیەکی زۆر کاریگەری هەبووە لەسەر شکستی پلانەکە.